ميژووي ئه ده بي كوردي (2) :
ئـهحـمهدی خـانـی *
(1061 – 1118)کوچی ههتاوی
به سهرهات و ژیان و مردنی ئهحمهدی خانی له دنیایهکی تهماویدا داپوشراوه، نووسهران ههریهک به جوری و به پیی بوچوونی خویان له ژیان و مهرگی باسیان کردووه. ئهم شاعیره به پیی سهرچاوهی میژووی ئهدهبی کوردی ناوی ئهحمهده و کوری شیخ ئهلیاسه،خانی له سالی 1061ی کوچیدا له شاری بایهزید هاتووهته دنیا. وهکوو خوی ئهلی:
له داک و دما ژ غهیب فهک بوو
تاریخ ههزار و شیست و یهک بوو
واته لهو کاتهدا که چارهنووس لیدرا و گهلای تهمهنم چروی کرد سالی 1061بووه که ئهمه ئهبیته میژووی له دایک بوونی. ئهوهی که زورتر جیگای باس و له سهر دوانه،سالی مردن و کوچی دوایی «ئهحمهدی خانی»یه. میژووی مردنی زور کهسی تووشی تهنگهژه کردووه بهلام ماموستا عهلائهدین سهجادی دهلی که له سهر بهرگی کتیبی (صمدیه)وه بهم رسته عهرهبییه میژووی مردنی خانی دیاری کراوه کهدهلی:(طار خانی الی ربه) ئهم رستهیه به پیی لیکدانهوهی حسابی ئهبجهد ئهکاته (1118)ی کوچی و لهوه دهچی به تهواوی راست بیت. ئهم میژووه له گهل ماوهی ژیان و مردنی خانی یهک دهگری، که وابوو له (1061 له دایک بووه و له سالی 1118)کوچی دوایی کردووه.
خانی له بنهمالهیهکی دهولهمهند و بهتوانادا له دایک ئهبیت،ههر له سهرهتای مندالیهوه دهخریته بهر خویندن. له سهرهتاوه ههر له بایهزید له مزگهوتی (مرادیه) دهرس دهخوینی، پاشان روو دهکاته شوینهکانیتر وهک (ئورفا) و (بهتلیس). به شوین زانست و زانیاریدا روو له زور شوین دهکات، ئهلین سهردانی ولاتی میسری کردووه.
خانی دوای ئهوه له زانستهکانی دهوراندا پوخته و قال دهبیت، دهگهریتهوه زیدهکهی خوی، ههر لهوی دهمینیتهوه و سهرقالی دهرسوتنهوه دهبیت تا مهرگ دهبیته میوانی و کوچی دوایی دهکات ههرله بایهزید دهینیژن و قهبرهکهی لهوییه.
حهزرهتی خانی به دهست و خامه رهنگینهکهی خوی گهلی بهرههمی بهرز و نهمری بو ئهدهب و ویژهی کورد به یادگار به جیهیشتووه.
1 - مهم و زین: رومانه چیروکیکی ئهویندارانهیه و له ههمانکاتدا داستانی گهلی کورده.
2- نهوبههار: فهرههنگیکی عهرهبی-کوردییه که ههمووی هونراوهیه.
3- عهقیدا کوردی: له بارهی زانستی ئایینی و خواناسیهوهیه و به هونراوه هونراوهتهوه و چاپ نهکراوه.
4- یووسف و زلیخا: چیروکیکی دلداری، هونراوه (چاپ نهکراوه.)
5- لهیلی و مهجنوون: چیروکیکی دلداری، هونراوه (چاپ نهکراوه.)
شاکاری نهمری خانی مهم و زین،یهکیکه له بهرههمه نهمرهکانی ئهدهبی کوردی که نهتهنیا له ویژهی کوردیدا له لوتکهدا وهستاوه، بهلکوو سنوورهکانی فهرههنگی کوردیشی بهزاندوه و له دونیای دهرهوهدا جیگای تایبهتی خوی کردوهتهوه.
*سه رچاوه : بابه ته كاني وانه ي زماني كوردي (1)؛
ئه نجو مـه نـي فـه رهه نگي ـ ئه ده بيي « پـه يـف»
